سه‌باره‌ت به‌راگرتنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه‌وه‌ ،رونكردنه‌وه‌ ده‌درێت

25/04/2019 - 15:24 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

ماوەی چەند رۆژێكە دەنگۆری راگرتنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم هەیە بەۆهی ئەوەی حكومەتی هەرێم پابەندی یاسایی بودجە نەبوە و ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەموو ئەو دەنگۆیانە رەتدەكاتەوە كە باس لە بڕینی مووچەی هەرێمی كوردستان دەكات لەلایەن سەرۆك وەزیرانی عێراقەوە.

هوشیار عەبدوڵا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: "مووچەی خەڵكی كوردستان بە یاسا رێكخراوە و بە بڕیار راناگیرێت و هیچ كەسێكیش ناتوانێت بڕیاری وا بدات بە سەرۆك وەزیرانیشەوە، چونكە بە یاسا رێكخراوە

ئەوەشی ئاشكرا كردوە، مووچەی فەرمانبەران وابەستەیە بە یاساوە و هەر گۆڕانكارییەك دەبێت لە رێگەی یاساوە بێت كە ئەمەش ئاسان نییە و ئێمە لەسەر خەتین بۆ ئەوەی ئەگەر هەر كێشەیەك هەبێت چارەسەری بكەین.

ئەندامەكەی لیژنەی دارایی لەو لێدوانەی بۆدوارۆژ داوای لە بەركارهێنەرانی تۆری كۆمەڵایەتی فەیسبووك و ماڵپەرەكان كرد كە دووربكەونەوە لەو بابەتانە كە هەندێك جار ئامانجی سیاسی لە پشتەوەیە، چونكە ئەو بابەتە پەیوەندی بە قوتی خەڵكەوە هەیە و پەیوەست نییە بە هیچ هێزێكەوە.