زانیاری نوێ له‌باره‌ی موچه‌وه‌ ئاشكرا ده‌كرێت

27/04/2019 - 15:20 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو لەسەر موچەی فەرمانبەرانی هەرێم چەندین لێدوانی جیاواز دراون و پەرلەمانتارێك ئاشكرای دەكات هەمیشە دۆسیەی چودجە یەكێك بووە لە گرفتە سەرەكیەكانی هەردوو حكومەت .

ئەحمەد حاجی ڕەشید، ئەندامیلێژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: هەمیشە دۆسیەی بودجە یەكێك بووە لە گرفتە سەرەكییەكانی نێوان هەردوو حكومەتی هەرێم و حكومەتی ناوەندی عێراق، بە دووری نازانم ئەو جیاوازی لێكدانەوەكان لەو نوسراوەوە سەرچاوەیان گرتبێت كە سەرۆك وەزیرانی عێراق ناردویەتی بۆ وەزارەتی دارایی وڵاتەكە و داوای ڕاگرتنی هەموو شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان دەكات.

ئەوەشی ئاشكرا كردوە، شایستە داراییەكان لەناو بودجەدا یانی هەموو پشكی بودجە، بەڵام لەمەدا دۆسیەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی لێجیاكراوەتەوە.

ئەحمەدی حاجی ڕەشید ئەوەشی بۆدەنگی ئەمەریكا ئاشكرا كردوە، تەنانەت ئەگەر هەرێمی كوردستان لە ساڵی 2019ەشدا نەوت ڕادەستی بەغدا نەكات، پێناچێت عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق بكەوێتە ژێر فشارەوە، بەڵام وەك دەڵێت: "لەوانەیە لەكاتی وتووێژەكان لەسەر بودجەی ساڵی 2020 كێشە دروستبكات.

 ن.ش