له‌سه‌ر گیرفانی فه‌رمانبه‌ران حكومه‌تی هه‌رێم قه‌رز ده‌داته‌وه‌

27/04/2019 - 15:31 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی
ئەگەرچی حكومەتی عێراق تا ئێستا موچەی هەرچوار مانگی فەرمانبەرانی هەرێمی ناردووە ، بەڵام فەرمانبەران تەنیا یەك موچەیان وەرگرتوە،لەلایەن خۆیەوە حكومەتی هەرێم لەسەر گیرفانی فەرمانبەران قەرز دەداتەوە و پەرلەمانتارێكی كوردستان ئاشكرای دەكات ، ئەو كاتەی حكومەتی عێراق موچەی هەرێمی بری ە حكومەتی هەرێم پارەی قەرز كرد لە ئێستادا حكومەت ئەو قەرزە دەداتەوە .
هێڤیدار ئەحمەد ئەندامی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند: حكومەتی هەرێم لەداهاتی نەوت، قەرزو شایستەی دارایی كۆمپانیاكانی نەوت دەدات، كۆمپانیاكانی نەوتی هەرێمی كوردستان وەكو عیراق نین حكومەت پارەكەی بدات، لەهەرێمی كوردستان، كۆمپانیاكان كێڵگە نەوتییەكان ئامادە دەكەن و نەوتەكەی بەرهەمدەهێنن و دەیفرۆشن، لەكاتی فرۆشتنەكەیدا پارەكە وەردەگرن.
ئەوەشی ئاشكرا كردوە، ئەوكاتەی حكومەتی عیراق موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی بڕی، حكومەتی هەرێم بۆ دابینكردنی موچە قەرزی كرد، ئێستاش ئەو قەرزە دەداتەوە، لەكاتی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت داوای روونكردنەوە لەحكومەت دەكەین لەبارەی بڕی قەرزەكان، چەندی دراوەتەوەو چەندی ماوەو كەی تەواو دەبێت.
جێگری سەرۆكی لیژنەی دارایی ئەوەشی بۆتۆری هەواڵی سلێمانی ئاشكرا كردوە، لەهیچ وڵاتێكی دنیادا نەبووە هەموو ئەو پارەیەی دێتە دەستی حكومەت، بۆ موچە خەرجی بكات، بەڵكو بەشێكی ئەو پارەیە بۆ كڕینی دەرمان و خەرجی پاككردنەوەی شارەكان و چاككردنەوەی رێگاوبانەكان خەرجدەكرێت.