بزانه‌ هه‌فته‌ی داهاتوو كام وه‌زاره‌ت موچه‌ وه‌رده‌گرێت

29/04/2019 - 10:35 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

بڕیاروایه‌ له‌ به‌رواری 6/5/2019 ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی 2ی ساڵی 2019 بكرێت و یه‌كه‌م وه‌زاره‌تیش وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ده‌بێت.

به‌پێی زانیاریه‌كانی كوردیو كه‌ له‌ گه‌نجینه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری ده‌ستی كه‌وتووه‌ ڕۆژی یه‌ك دوو شه‌ممه‌ دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی 2ی ساڵی 2019 ده‌ست پێده‌كات و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ش موچه‌ وه‌رده‌گرێت.

هه‌ر به‌ پێی زانیاریه‌كانی كوردیو یه‌كه‌ی 70 و 80 و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ له‌هه‌فته‌ی داهاتوو موچه‌ وه‌رده‌گرن.

مانگی ڕابردوو به‌هۆی دره‌نگ ڕه‌وانه‌كردنی پاره‌ی ته‌رخانكراو بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رم له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ خاوی به‌خۆیه‌وه‌بینی ، مانگی ڕابردوو وه‌زاره‌تی دارایی عێراقی له‌به‌رواری 18/4/2019 بری پاره‌ی ته‌رخانكراوی بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ڕه‌وانه‌كرد.

مانگانه‌ وه‌زاره‌تی سامانە سروشتییەکان 378 ملیار بۆ مه‌به‌ستی دابه‌شكردنی مووچه‌ ده‌داته‌ وه‌زاره‌تی ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم، هه‌روه‌ها لە مانگی سێ رابردوو حكومەتی عێراقی لەسەرەتای مانگ 454 ملیار دیناری موچەی فەرمانبەرانی بۆ هەێمی كوردستان رەوانە كردوه‌، بەڵام لە مانگی (4) تا (18) مانگ ئەو بڕە پارەیەی رەوانە نەكرد.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: به‌هۆی ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و په‌روه‌رده‌ له‌سه‌ره‌تای لیسته‌كه‌دان بۆیه‌ ئه‌گه‌ر به‌غدا له‌سه‌ره‌تای مانگ بڕه‌ پاره‌ی هه‌رێم بۆ مووچه‌ نه‌نێرێت ئه‌وا دابه‌شكردنی مووچه‌ سستی به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێته‌وه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌م مانگه‌ رویدا كه‌ چه‌ند رۆژێك دواكه‌وت.
رۆژی 24ی كانونى دووه‌مى رابردوو په‌رله‌مانى عێراق بە ئامادەبونی 287 پەرلەمانتار یاسای بودجەی فیدراڵیی 2019ی پەسەندكرد كە بڕەكەی 133 تریلیۆن دینارە و دەكاتە 112 ملیار دۆلار، دواتریش له‌ 4ى شوبات له‌لایه‌ن به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆمارى عێراق په‌سه‌ندكرا.

یاسای بودجەی 2019 لە 52 ماددە پێكهاتووە، ماددەی 10 تایبەتە بەموچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان و هێزی پێشمەرگەی كوردستان.

بەپێی ئەو مادەیە حكومەتی فیدراڵ مانگانە 454 ملیار دیناری موچەی فەرمانبەران و 68 ملیار دینارى مووچه‌ى پێشمه‌رگه‌ رەوانەی هەرێمی كوردستان دەكات.