بارانبارین زیاتر ده‌بێت

29/04/2019 - 14:57 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

له‌ ئێستادا  باران بارین لە چەند ناوچەیەكی هەردوو پارێزگەكانی هەولێر و دهۆك دەستی پێكردووه‌ و پێشبینیش ده‌كرێت باران بارین زیاتر بێت.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكیدا دەزگای كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان نوسیویەتی”باری كەش و هەوای ئێستای زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان ئاسمانی لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دایە لەگەڵ بارینی نمە باران لە هەندێ شوێن و ناوچەی جیا بە تایبەت پارێزگای دهۆك و هەولێر”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە” وە پێشبینی دەكرێت ناوچە شاخاویەكان زیاتر باران بارینی هەبێت”