كچێك لەڕووباری خابور خنكا

30/04/2019 - 09:45 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

 

پۆلیسی بەرگری شارستانی دهۆك ڕایدەگەیەنێت، لە زاخۆ كچێك لە ڕووباری خابوور خنكاوە.

(بێوار عەبدولعەزیز) وتەبێژی پۆلیسی بەرگری شارستانی دهۆك ڕایگەیاند، نیوەرۆی دوێنێ‌ تیمەكانیان لە ڕووداوێكی خنكان لە پردی (شەعبانیكێ) ی سەر ڕووباری خابوور لەنێو سەنتەری زاخۆ لە سنووری پارێزگای دهۆك ئاگادار كرانەوە، دوای گەیشتنی تیمەكانیان دەركەوت كە كچێكی تەمەن (19) ساڵ خنكاوە.

وتیشی: تاكو ئێستا تەرمەكەی نەدۆزراوەتەوەو تیمەكانمان بۆ دۆزینەوەی تەرمەكەی، لە گەڕان بەردەوامن.