ئه‌گه‌ر له‌مانگی ره‌مه‌زان دوو موچه‌ نه‌درێت ، په‌رله‌مانتارێك ده‌یه‌وێت ئه‌م كاره‌ بكات

30/04/2019 - 15:00 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی
حكومەتی عیراق لە چاوەڕانی هەرێم دایە بۆئەوەی موچەی فەرمانبەران رێكبكاتەوە، ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانیش ئاشكرای دەكات، دەنگۆی ئەوە هەیە تا كۆتایی رەمەزان، دوو موچە بەفەرمانبەران بدرێت، ئەگەر ئەوانە نەبێت سكاڵا لەسەر حكومەتی هەرێم تۆمار دەكەین.
د.غالب محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند: ئەو پارەی لەلایەن حكومەتی عیراقەوە بۆ موچەی فەرمانبەران رەوانەی هەرێم كراوە، دەتوانرێت موچەی پێبدرێت، ئەگەر هەرێم نەیتوانی موچە بدات، ئەوكاتە سكاڵای لەسەر تۆمار دەكەین.
ئەوەشی ئاشكرا كردوە، هەرێم لەمساڵدا چوار موچەی لەلایەن بەغداوە بۆ رەوانەكراوەو رۆژانەش (450) هەزار بەرمیل نەوت دەفرۆشێت، داهاتی ناوخۆی هەیەو باج وەردەگرێت، ناكرێت بەو هەموو داهاتەوە نەتوانێت موچەی فەرمانبەران بدات.
ئەندامەكەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی بۆتۆری هەواڵی سلێمانی ئاشكرا كردوە، چاوەڕێی حكومەتی هەرێم دەكەین، ئێستا كۆمەڵێك قسەكراوە كە تا كۆتایی مانگی رەمەزان دوو موچە بدرێت بەفەرمانبەران، چاوەڕێی ئەوە دەكەین، ئەگەر ئەوانە نەبێت سكاڵا لەسەر حكومەتی هەرێم تۆمار دەكەین.