سه‌باره‌ت به‌ناردنی موچه‌ له‌ به‌غداوه‌ ، وه‌زاره‌تی دارایی رونكردنه‌وه‌ ده‌دات

02/05/2019 - 14:15 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

دوای ئه‌وه‌ی له‌ راگه‌یاندنه‌كان بڵاو كرایه‌وه‌ وه‌زیری درایای واژووی لسه‌ه‌ر ناردنی پاره‌ی موچه‌ی پێشمه‌رگه‌ كردوه‌ ، له‌ ئێستادا وەزارەتی دارایی و ئابووری  هۆکاری دواکەوتنی ئاشكرا ده‌كات و رایده‌گه‌ینێت سه‌رجه‌م رێكاره‌كانی له‌شاری به‌غدا ته‌واو بووه‌.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایگەیاند: تا ئێستا موچە پێشمەرگە نەگەشتووە بە دەستیان،  بەڵام لە ڕێگەی نوێنەرەکانیانەوە ئاگادارن کە ڕێکارەکان تەواو بووە، ماوەی هەفتەیەکە بەردەوام دەوترێت ئەمڕۆ نە سبەی پارەکە دەگاتە هەرێم، بەڵام نەگەشتووە هۆکاری دواکەوتنی ئەو چوار موچەی پێشمەرگەشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە پارەکە و مامەڵەکانی لە رێگەی وەزارەتی بەرگریییەوەیە، بۆیە هێندەی پێچوە و نەگەشتووە.

 ئەو سەرچاوەیە ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردوه‌، ئەو (272) ملیار دینارە کە ڕەزامەندی لەسەر دراوە موچەی چوارمانگی ئەم ساڵی هێزەکانی پێشمەرگەیە، بەمەش بەغداد موچەی پێنج مانگی پێشمەرگەی دەکەویتە لا کە دەکاتە (340) ملیار دینار.

 سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌شی بۆئێن ئار تی ئاشكرا كردوه‌، له‌ رۆژی  پێنجی ئایار دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی شوباتی ئه‌مساڵ  دەکەن و خشتەش بەهەمان شێوەی مانگەکانی پێشووە.