سبه‌ی ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی 2 ده‌كرێت

04/05/2019 - 10:09 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

وەزارەتی دارایی و ئابووری رایگه‌یاندووه‌، حكومەت پابەندە بە پێدانی موچەی فەرمانبەران هەموو 30 رۆژێك و ڕۆژی 5ی ئایار دەست بەدابەشكردنی مووچە دەكرێتەوە، وەزارەتی پێشمەرگە ڕۆژی یەكشەممە و دوو شەممە موچە وەردەگرن.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاندووه‌، هاوشێوەی مانگەكانی پێشوو حكومەت پابەندە بە پێدانی موچە لە وادەی دیاریكراوی خۆیدا و هەموو 30 ڕۆژ موچە دابەشدەكات .

سبه‌ی مووچەی مانگی شوباتی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەكرێت.

رۆژی دووشەممە، 6ی ئایار مووچەی یەكەكانی 70و 80ی هێزی پێشمەرگە دابەشدەكرێت.

رۆژی سێشەممە مووچەی وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی دارایی و ئابووری دابەشدەكرێت.

بەپێی ریزبەندنی خشتەی دابەشكردنی مووچە، دوای وەزارەتی پەروەردەو دارایی هەر یەك لە وەزارەتەكانی تەندروستی و شەهیدان و ئەنفالكراوان مووچە وەردەگرن