ماڵپەرێك : مووچەی مانگێکی سەرجەم وەزارەتەکانی هەرێم چەند رۆژێك دوادەکەوێت

04/05/2019 - 11:11 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی رایدەگەیەنێت: هیچ پلانێک نییە کە مانگی داهاتوو دابەشکردنی مووچە پێشبخرێت، بەهۆی جەژنەوە.

ماڵپەری دوارۆژ بڵاویكردۆتەوە كە سەرچاوەیەکی بەرپرس لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم پێیانی راگەیاندوە: "لە 5ی هەموو مانگێکدا دابەشکردنی مووچە دەستپێدەکات، بەڵام مووچەی مانگی 3ی 2019 چەند رۆژێکی بەر پشووی جەژن دەکەوێت".

ئاماژەی بەوەشکرد: لە بەر ئەوەی دابەشکردنی مووچەی مانگی 3 لە مانگی 6دا بەر جەژن دەکەوێت، بەهۆیەوە بۆ ماوەی چەند رۆژێک دوادەکەوێت، چونکە یەکەم رۆژی جەژن دەکەوێتە 4-5ی مانگی داهاتوو.

سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی وتیشی: "رۆژی یەکشەممە هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی شوبات دابەش دەکرێت و پێش جەژن مووچەی دیکە بە فەرمانبەران نادرێت".

رۆژی 5ی ئایاری مووچەی مانگی شوباتی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەكرێت.

رۆژی دووشەممە، 6ی ئایار مووچەی یەكەكانی 70و 80ی هێزی پێشمەرگە دابەشدەكرێت.

رۆژی سێشەممە مووچەی وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی دارایی و ئابووری دابەشدەكرێت.

بەپێی ریزبەندنی خشتەی دابەشكردنی مووچە، دوای وەزارەتی پەروەردەو دارایی هەر یەك لە وەزارەتەكانی تەندروستی و شەهیدان و ئەنفالكراوان مووچە وەردەگرن.