زانیاری لەبارەی تەقینەوەكەی دوێنێی كەركوك بزانن

09/05/2019 - 10:03 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

 

ئێوارەی دوێنێ‌ بەهۆی تەقیینەوەی بۆمبێكی چێنراو بەئۆتۆمبێلێكی حكومی جۆری تویۆتا ژمارە (57117) لەناوچەی زراعیەی سەر بەناحیەی مولتەقا لەباشوری رۆژئاوای كەركوك لەنێوان بیری نەوتی ژمارە (12) و ژمارە (28) تەقیەوە.

بەپێی زانیارییەكان لەئەنجامی تەقینەوەی بۆمبەكە دوو كارمەندی پۆلیسی گازو نەوت برینداربوون بەناوەكانی (ئازاد ئیسماعیل بەهرام) و (جەنگیز نورەددین وەهاب).