پارتی ئامادەیە بۆ یەكگرتنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە و یەكێتیش بە گومانە

11/05/2019 - 14:10 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


لەگەڵ بەرەوپێش چوونی هەنگاوەكانی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت، پرسی یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە بەتایبەت هێزەكانی 70 و 80 یەكێكە لە كارنامەكانی هەرسێ پێكهێنەری كابینەكە كە بریتین لە گۆڕان، پارتی ،یەكێتی و پارتی خۆی بۆ ئەو هەنگاوە ئامادە دەكات و یەكیچتیش بە گومانەوە مامەڵە دەكات.

 


بە گوێرەی ئەو بەرنامە چاكسازیەی كە هاوپەیمانان بەتایبەت ئەمریكا و ئەڵمانیا دایانناوە بۆ وەزارەتی پێشمەرگە، یەكێك لە بڕگە سەرەكیەكان بۆ بەردەوام بوونی هاوكاریەكان بریتیە لە یەكخستنەوەی هێزەكان و لەوبارەوە بەنیازی هەنگاوی كردارین.
ئەمڕۆ میدیای فەرمی پارتی لە زاری لیوا سالار جەباری سەرۆكی دەستەی راوێژكارانی وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویكردەوە، بە فەرمانی مەسعود بارزانی، كاركردن بۆ یەكخستنی ھێزی ٧٠ و ٨٠ بەردەوامی ھەیە و ، سورە لەسەر ئەوەی ئەو ھێزانە یەك بگرنەوە، چونكە بیرۆكەی یەكگرتنەوەیكە هی ئەو بوە


لە بەرامبەردا بەرپرسانی یەكێتی ئەگەر چی بە ڕاشكاوی ئەو هەنگاوە ڕەت ناكەنەوە بوەڵام لێدوانی جیاواز لەلایەن بەرپرسانی حیزبی و سەربازی یەكێتیەوە دەدرێت.


لە كۆتا لێدوانیشدا لەوبارەوە، لەتیف شێخ عومەر وتەبێژی یەكێتی نیشمانی ووتی: تا ئەو كاتەی هێزەكانی پێشمەرگە یەك دەگرنەوە دەبێت بەرپرسیاریەتی ئەو هێزانە لای یەكێتی نیشتمیانی ببێتەوەو پێشی وابوو ناكرێت هێزێك كە خۆی هێزی سەربازی نیە بڕیار بدات لەسەر هێزی چەكداری هێزێكی دیكە.