برێكی زۆری خورمای خراپ ده‌ستی به‌سه‌ر داگیرا

12/05/2019 - 15:09 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

لە راگەیاندراوێكدا لیژنە هاوبەشەكانی ‌قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، دەستیانگرتوە بەسەر بڕێكی زۆر خورمای خراپدا.

لە راگەیاندراوەكەی قایمقامیەت ئەوەش هاتووە ، ئەمڕۆ یەكشەممە (12/5/2019) لەلایەن لیژنەی كۆگاكانی سەربە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانیەوە دەست بەسەر بڕێكی زۆر خورمادا گیراوە كە كرمی كردووە، وە بڕی ئەو خورمایەی دەستی بەسەردا گیراوە یەك تەن(600)كیلۆگرام بووە‌، ناوی خورماكەش زوهدیە و لەناوەوە كرمی كردوە بۆیە شیاوی خواردن و بەكارهێنان نییە‌.

قایمقامی سلێمانی ئەوەشی ئاشكرا كردوە، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی تەواوی ئەوخورمایەی دەستیبەسەردا گیراوە لەلایەن لیژنەی لەناوبردنەوە لەناودەبرێت.