سبەینێ‌ ئەم وەزارەتە مووچە وەردەگرێت

13/05/2019 - 09:26 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

 

بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی رایگەیاندووە، سبەینێ‌ وادەی دابەشكردنی مووچەی مانگی دووی وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی و كەمئەندامانە.

دابەشكردنی مووچەی مانگی دوو لە ئێستادا كە مانگی پێنجە بەشێوەیەكی سست بەڕێوەدەچێت و حكومەت چاوەڕوانی هاتنی پارەی مانگانەیە لە بەغداوە، تاكو مووچە خەرج بكات.

بەپێی زانیارییەكان، سبەینێ‌ سێشەممە مووچەی وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی و كەمئەندامان دابەش دەكرێت.