دەرگای خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێم داخرا

15/05/2019 - 11:10 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


ئەمڕۆ چوار شەممە دەرگای خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان داخراو بەپێی زانیارییەكان تاوەكو ئێستا پێنج كەس خۆی كاندید كردووە.


بەپێی ئەو وادەیەی لە یاسای سەرۆكایەتی هەرێمدا هاتووە، كاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆی ئەمرۆ چوارشەممە دەرگای خۆكاندیكردن بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێم داخراو بەپێی زیانیارییەكانی كوردیوش تاوەكو ئێستا پێنج كەس خۆیان كاندید كردووە.



جێگەی ئاماژەبۆكردنە بەپێی ڕێنماییەكان پێویستە خوازیار بۆ پۆستی سەرۆكایەتی هەرێم تەمەنی لە 40 ساڵ كەمتر نەبێت و مەرجەكانی خۆكاندیدكردنی تێدا بێت كە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو یاسای كاراكردنەوەی دامەزراوەی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان بەدەنگی 89 پەرلەمانتار پەسەند كرا.

 

 

 

 

س ب