له‌ باره‌ی قه‌رزی هاوڵاتیانه‌وه‌ هۆشداری ده‌درێت

15/05/2019 - 16:06 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی
 
 
 
هۆشداری ده‌درێته‌ حكومه‌ت كه‌ نابێت بەرنامەی وەزارەتی دارایی کاریگەری لەسەر موچەو ژیانی فەرمانبەران و پڕۆژەکان ھەبێت.

زیاد جەبار ئەندامی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی کوردستان ڕاگەیاند، "قەرزەکانی حکومەت جۆراوجۆرەو بەشێکیان ھی کۆمپانیاکانی نەوتەو بەشێکی دیکەش قەرزی بانکەکانی ھەرێمی کوردستانەو بەشێکی دیکەش قەرزی فەرمانبەرانە".

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی بەپێویستی دەزانێت، وەزارەتی دارایی حکومەتی ھەرێم لەکابینەی نوێدا ستراتیژێکی باش بۆ دانەوەی قەرزەکان دابنێت، "بەشێوەیەک کاریگەری لەسەر موچەو ژیانی فەرمانبەران و پڕۆژەکانی حکومەت نەبێت".

ئەوەشی وت:"زۆر گرنگە وەزارەتی دارایی بەرنامەیەکی درێژخایەن بۆ دانەوەی قەرزەکان دابنێت و بەرنامەکەش ڕون و ئاشکرابێت بۆ پەرلەمانتاران و بۆ ھاوڵاتیانیش بەگشتیی".