كه‌شوهه‌وای رۆژانی داهاتوو.. پله‌ی گه‌رما به‌رزتر ده‌بێت و ئه‌گه‌ری باران بارینیش هه‌یه‌

15/05/2019 - 17:33 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

ئێواره‌ی  ئه‌مرۆ ده‌زگای کەشناسی کوردستان پێشبینی كه‌ش و هه‌وای بۆ چه‌ند رۆژی داهاتوی راگه‌یه‌اند .

پێشبینی: بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمی بەردەوامی دەبێت لەرۆژانی داھاتوودا بۆ یەک دوو پلە سەرو ئاستی ئاسایی ساڵانە.

ماوەی ٤٨ کاتژمێرە عێراق و ھەرێمی کوردستان بەگشتی لەژێر کاریگەری تۆپەڵە ھەواییەکی گەرمە پلەکانی گەرمی لەناوچەجیاجیاکاندا رووی لەبەرزبوونەوەی زیاتر کردوە تا رێکەوتی ١٨/٥/٢٠١٩ ئەم قۆناغە لەبەرزبوونەوەی پلەی گەرمی بەردەوامی دەبێت لە رێکەوتی ١٩/٥/٢٠١٩ وە کاریگەری لاواز دەبێت و پلەکانی گەرمی نزمدەبێتەوە بۆ ئاستی ئاسایی ساڵانە تا رێکەوتی ٢٢/٥/٢٠١٩ ھەر لەمەودایە بەھۆی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆیەکی لاوازی دەریایی سوور لەسەرناوچەکە ئاسمانی بەشێک لەناوچەکان بەتایبەت ناوچەشاخاوییەکان و ناوچە سنوریەکان ناوبەناو دەگۆرێت بۆ نیمچە ھەور و ھەوری تەواو وە ئەگەری دابارینی باران و ھەورە تریشقە و چالاکبوونی خێرایی با ھەیە لەھەندێک کاتدا بەتایبەت رۆژی یەکشەمە ١٩/٥/٢٠١٩ کاریگەریەکانی دەگاتەناوچەکە زیاتر لەناوچەکانی باشور و رۆژھەڵاتی ھەرێمدا کاریگەری دەبێت لەرووی ھەور و چالاکبوونی با و نمە باران لەکاتە جیاجیاکاندا دواتر کۆتایی پێدیت و پلەکانی گەرمی بەجێگیری دەمێنێتەوە تا رێکەوتی ٢٢/٥/٢٠١٩ لەم رێکەوتەوە دووبارە پلەکانی گەرمی بەرزدەبنەوە تاکۆتایی مانگ لەھەندێک رۆژ بۆ سەروو ئاستی ئاسایی ساڵانەوە پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە لە ئاسمانی ناوچەکاندا ھەندێک کات پەڵەھەوری جیاجیا بەدی دەکرێت .

هه‌روه‌ها سەبارەت بە ھاتنی شەپۆلی دیکەی باران بارین و ھەورە تریشقە بەرەو ناوچەکانمان ئەگەر کراوەیە تا ناوەراستی مانگی داھاتوو بەواتایەکی گشتی وەرزی باران بارین لەھەرێمی کوردستان وبەتایبەت ناوچەشاخاوییەکان بەتەواوی کۆتایی نەھاتووە و ئەگەری ھاتن و دروستبوونی شەپۆلە دەریاییەکان بەکاریگەری لاواز یان بەھێز تا ناوەراستی مانگی داھاتوو دەمێنێت بەرەو ناوچەکانمان لەھەر گۆرانکارییەکی نوێ زانیاری زیاترمان دەبێتەوە لەداھاتوودا .