بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكگرتوو: دەنگ بەكاندیدەكانی سەرۆكی هەرێم نادەین

16/05/2019 - 09:47 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: ئێمە وەك فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەبەر ئەوەی ئۆپۆزسیۆنین دەنگ بە هیچ كام لە كاندیدەكانی سەرۆكی هەرێم نادەین.

 

سەرچنار ئەحمەد بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان، ڕایگەیاند: وەك فراكسیۆنی یەكگرتوو دەنگ بەهیچ یەكێك لە كاندیدەكانی سەرۆكی هەرێم نادەین لەبەر ئەوەی سەرۆكی هەرێم بەرزترین دەسەڵاتی جێبەجێكردنە و ناكرێت هێزێكی ئۆپۆزسیۆن دەنگ بە دەسەڵاتی جێبەجێكردن بدات.

 

جێگەی ئاماژەبۆكردنە دوێنێ چوار شەممە دەركای خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێم داخراو بەپێی زانیارییەكانیش هەشت كەس داواكاریان پێشكەشكردووە كە لەناویاندا نێچیرڤان بارزانی جێگیری سەرۆكی پارتی هەیە و كاندیدی فراكسیۆنەكانی پارتی و گۆڕان و یەكێتی و پێكهاتەكانی ترە.

 

 

س ب