فەرماندەى سوپای پاسداران: لە لێواری شەرین لەگەڵ دوژمن

16/05/2019 - 11:14 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

فەرماندەى سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، ئێران لە لێواری ڕوبەڕوبوونەوەیەکى گشتگیردایە لەگەڵ دوژمنەکەى.

حسێن سەلامی، فەرماندەى سوپای پاسدارانی ئێران لە لێدوانێکیدا بۆ میدیا ئێرانییەکان وتی، “ئەم قۆناغەى ئێستا کە دوژمن بە هەموو توانایەکی خۆیەوە هاتووەتە گۆڕەپانی شەڕ، گرنگترین و هەستیارترین کاتە لە مێژووی شۆڕشی ئیسلامی.”

لەلایەکى ترەوە، ئەمیر حاتەمی، وەزیرى بەرگریی ئێران ڕایگەیاند، ئێران لە تەواوی ئامادەباشیدایە بۆ ڕوبەڕوبوونەوەى هەر هەڕەشەیەکی سەربازی لەدژى.

ڕاشیگەیاند، “ئەمڕۆ کۆماری ئیسلامی ئێران لە لوتکەى ئامادەباشیدایە بۆ بەرگریی لە هەر هەڕەشە و کارێکى دوژمنکارانە.”