ئاگر لەپاوانی سێ‌ گوندی خانەقین كەوتەوە

17/05/2019 - 08:44 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

 

شەوی رابردوو ئاگرێكی گەورە لەسێ گوندی سنوری خانەقین كەوتەوەو پوشو پاوانێكی زۆری سوتاندووە.

ئاگرەكە لە سنوری گوندەكانی (موبارەك و دارا و مێخاس) كەوتۆتەوەو زیانێكی زۆری بەخاوەنی زەوییەكان گەیاندووەو سووتاوە.

هاوڵاتییەكی زۆری سنوورەكە بۆ كۆنترۆڵ كردنی ئاگرەكە ڕوویان لەناوچەكە كرد، بەڵام نەیانتوانی كۆنترۆڵی ئاگرەكە بكەن، ئەوەش بوویە مایەی دروست بوونی زیانێكی زۆر.

تاكو ئێستا نازاندرێت هۆكاری ئەو ئاگر كەوتنەوەیە چی بووە، بەڵام زیانەكانی ئێجگار زۆر كەوتۆتەوە.