زانیارییەک لەبارەی دابەشکردنی مووچەیەکی دیکە پێش جەژن ئاشکرا دەکرێ

19/05/2019 - 10:14 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستان زانیارییەک لەبارەی دابەشکردنی مووچەیەکی دیکە پێش جەژنی ڕەمەزان ئاشکرا دەکات.

سەرچاوەیەکی تایبەت لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند کە تا سەرەتای مانگی داهاتوو داهاتی نەوتیان لەلایەن وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانەوە پێ ناگات، جەژنیش دەکەوێتە نێو 4و 5ی مانگی 6 بۆیە بەهۆی نەبوونی پارەی پێویست ئەستەمە مووچەیەکی دیکە پێش جەژن دابەش بکرێ".

ئەو سەرچاوەیە جەختیشیکردەوە کە ئەگەر وەزارەتی دارایی پارەی پێویستی هەبێت دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێ.

هه‌ر له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ غالب محه‌مه‌د، ئه‌ندامى لیژنه‌ى نه‌وت و وزه‌ و سامانه‌ سروشتییه‌كان له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بۆ دوارۆژ وتی : بە‌غداد به‌ر له‌ كۆتایى ئه‌م مانگه‌ مووچه‌یه‌كى دیكه‌ بۆ هه‌رێمی کوردستان ده‌نێرێت، بەڵام ئەگەر بۆ موچە دابەش نەکرێت سکاڵای یاسای لەسەر حکومەتی هەرێم تۆماردەکات.
 
 
 
ئەو پەرلەمانتارە کوردە ئاماژەی بەوەشکردووە" ئەو پارانەی بۆ موچە لە بەغداوە دێت بۆ هەرێم ده‌بێت بیخه‌نه‌ خزمه‌تى خه‌ڵكه‌وه‌، به‌ڵام حكومه‌تى هه‌رێم به‌ بیانووى دانه‌وه‌ى قه‌رز مووچه‌ دابه‌ش ناكات، من بڕوام به‌و قه‌رزانه‌ نییه‌ و ئه‌وان به‌ناوى قه‌رزه‌وه‌ ده‌یبه‌ن".

 

 

 

 

 

 

 

باسنیوز