پێش جه‌ژن مووچه‌ دابه‌ش ده‌کرێت

20/05/2019 - 10:06 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی کوردستان رایگه‌یاند ئه‌گه‌ر پێش جه‌ژن حکومه‌تی عیراق و وه‌زاره‌تی سامانه‌سروشتیه‌کانی هه‌رێم پاره‌ی پێویست بۆ مووچه‌ی مانگی سێ دابین بکه‌ن ئه‌وه‌ پێش جه‌ژن مووچه‌ دابه‌ش ده‌کرێت.

سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی کوردستان که‌ نه‌یویست ناوی ئاشکرا بکرێت به‌ رايگه‌یاندوه "ئه‌گه‌ر پێش جه‌ژن حکومه‌تی عیراق و وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌کانی هه‌رێمی کوردستان پاره‌ی پێویست به‌ مووچه‌ی مانگی سێ دابین بکه‌ن ئه‌وه‌ پێش جه‌ژن مووچه‌ دابه‌ش ده‌کرێت".

ئه‌مه‌ش له‌کاتێکدایه‌ هێشتا دابه‌شکردنی مووچه‌ی مانگی دووی فه‌رمانبه‌ران کۆتایی نه‌هاتووه‌، به‌ڵام فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم چاوه‌ڕێی دابه‌شکردنی مووچه‌ی مانگی سێ ده‌که‌ن پێش هاتنی جه‌ژنی ره‌مه‌زان.