ئه‌ندامێكی كوتله‌ی سائیرون باس له‌ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌كات

21/05/2019 - 16:41 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە كوتلەی سائیرون باس لە موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەكات و ئاشكرای دەكات، دەبێت هەرێم داهاتی فرۆشی ئەو نەوتە بنێرێت كە رەوانەی دەكات بۆ بازاڕەكانی دەرەوە.

ماجد وائیلی ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: شایستە داراییەكانی بەغدا وەك ئەوەی لەیاسای بودجەدا هاتووە، دراوەتە هەولێر، بەڵام تائێستا ئەوان داهاتی فرۆشی نەوتیان نەناردووە.

ئەوەشی ئاشكرا كردوە، وا هەستدەكەین ئیدارەی هەولێر سستن  لە ناردنی ئەو بڕە داهاتە بۆ حكومەتی ناوەندی لەبەغدا.

ماجد وائیلی ئەوەشی بۆ دواڕۆژ روونكردەوە: بۆچونێكی پێشنیازكراو هەیە كە پەنا بۆ بودجەی تەواوكاریی ببرێت، بەڵام هێشتا كاری لە سەر نەكراوە.