هەواڵی دەستبەسەركردنی پارێزگاری كەركوك بڵاودەكرێتەوە

22/05/2019 - 08:48 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

 

چەند سەرچاوەیەكی هەواڵی باس لەوەدەكەن، پارێزگاری پێشووی كەركوك لە لوبنان لەلایەن پۆلیسی ئینتەرپولەوە دەستبەسەر كرابێت.

وا بڵاوكراوەتەوە كە (د. نەجمەددین كەریم) پارێزگاری پێشووی كەركوك، لە فڕۆكەخانەی بەیروت لەلایەن پۆلیسی ئینتەرپولەوە دەستبەسەركرابێت.

بەپێی زانیارییەكان هەواڵەكە لەلایەن تۆڕی راگەیاندنی عێراقی و باڵیۆزی عێراق لەلوبنان پشتڕاست كراوەتەوە، بەڵام نووسینگەی (د. نەجمەددین كەریم) رەتی هەواڵەكەی كردۆتەوە.

هاوكات باسیش لەوەكراوە، كە (د. نەجمەددین كەریم) بۆ دیداری خانەوادەكەی ڕۆژی دووشەممە عێراقی ڕووەو نەمسا جێهێشتووە، بەڵام نەچۆتە لوبنان.