هەفتەی داهاتوو پەرلەمان كۆدەبیتەوە و دەنگ لەسەر كاندیدانی سەرۆكی هەرێم دەدات

22/05/2019 - 14:56 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


وابریارە هەفتەی داهاتوو پەرلەمانی كوردستان كۆببێتەوە و لە كۆبونەوەكەدا دەنگ لەسەر كاندیدانی سەرۆكی هەرێم بدرێت.


دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوو پەرلەمانی كوردستان كۆبویەوە لەلایەن فراكسیۆنەكانی پارتیو گۆران و یەكێتیەوە پرۆژەیاسای كاراكردنەوەی سەرۆكایەتی هەرێم دەنگی لەسەردرا و دواتریش پێنج كەس خۆیان بۆ پۆستی سەرۆكایەتی هەریم كاندید كردو بریاریشە هەفتەی داهاتوو پەرلەمانی كوردستان كۆببێتەوە .

ڕۆژی ١٩ی ئەم مانگە سەرۆكایەتی پەرلەمان ناوی پێنج كاندیدی بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێم ڕاگەیاند كە مەرجی كاندیدبوونیان تێدایە، كە بریتین لە نێچیرڤان بارزانی و رێبوار خۆشناو و ئومێد عەبدولسەلام و محەمەد حەمەساڵح و هیوا عەبدوڵا.


أ.س