سلێمانی... فەوجێكی پێشمەرگە دژی خراپی خواردن و نەبوونی خزمەتگوزاری گرددەبنەوە

22/05/2019 - 15:12 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


ئەمڕۆ چوارشەممە لەناو بارەگایی فەرماندەیی گشتی فەوجێكی پێشمەرگە دژی خراپی خواردن و نەبوونی خزمەتگوزاری گرد بونەوە و داوایان كرد كە بەوزترین كات كێشەكانیان بۆچارەسە بكرێت.


بەپیی گرتەیەكی ڤیدیۆی كە بڵاوكراوەتەوە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەناو بارەگایی فەرماندەیی گشتی پێشمەرگە لەناوچەی راپەرین ژمارەیەكی لە پێشمەرگەی فەوجێكی هێزەكانی پێشمەرگەگردبونەوەیەكیان ریكخستوە.


گردبونەوەی بۆئەو پێشمەرگانە دژی خراپی جۆری خواردن و نەبوونی خزمەتگوزاری وەك فێنك كەرەوە و پێداویستیە سەرەتاییەكانی دیكە بووە لەناو بارەگای لیواكەیانداو بۆئەو مەبەستەش گردبونەوەی ناڕەزایەتییان رێكخستووە.


پێشمەرگە بەشداربووەكانی گردبوونەوەكە داوایان كردووە هەرچی زوترە وەڵامی داواكارییەكانیان بدرێتەوە و ئەو پێداویستیانەیان بۆ دابین بكرێت و جۆری ئەو خواردنەی، كە رۆژانە بۆیان دابین دەكرێت كوالێتیەكەی باشتر بكرێت.


أ.س