سلێمانی...لەڕووداوێكی هاتوچۆدا دوو كەس بوونە قوربانی

22/05/2019 - 16:26 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

لەئاكامی ڕووداوێكی هاتوچۆ لەسەر ڕێگەی سلێمانی – قەرەداغ، كەسێك گیانی لەدەستدا‌و كەسێكی دیكەش بریندار بوو.


پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە (22/5/2019) بەهۆی ڕووداوێكی هاتوچۆ لەنێوان ماتۆڕسكیلێك ‌و ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر لەسەر ڕێگەی سلێمانی – قەرەداغ لەنزیك پردی تانجەرۆ كەسێك گیانی لەدەستدا‌و كەسێكی دیكەش بریندار بوو.


هۆكاری ڕووداوەكەش ئەوەبووە ماتۆڕسكیلەكە لەدواوەوە بەهۆی تیژڕەوییەوە خۆی كردوە بەژێر بارهەڵگرەكەدا، مەخابن شۆفێری ماتۆڕسكیلەكە گیانی لەدەستداوە‌و سەرنشینەكەشی بەسەختی برینداربووە، كە شۆفێر‌و سەرنشینی ماتۆڕسكیلەكە، كڵاوی سەلامەتی‌و هۆكارەكانی دیكەی سەلامەتیان نەبووە.


أ.س