سه‌باره‌ت به‌ده‌ستگیر كردنی نه‌جمه‌دین كریم ، هه‌ڵوێستی پارتی ئاشكرا بوو

23/05/2019 - 12:49 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ وا بڵاو كرایه‌وه‌ پارێزگاری پێشووی پارێزگاری كه‌ركوك له‌ به‌یروتی پایته‌ختی لوبنان ده‌ستگیر كراه‌وه‌ ، له‌م باره‌یه‌وه‌ هه‌ڵ،ێتی پارتی ئاشكرا ده‌بێت و به‌رپرسێكی ئه‌و حزبه‌ش رایده‌گه‌ینێت: ئێمە هەرچی لەدەستمان دێت پارێزگاری لێدەكەین.

 فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ لێدوانێكیدا  رایگەیاندوە: ڕەنگە لەناو یەكێتی هەبێت وەك ئێمە پێیان ناخۆش بێت، بەڵام بەشێكیشیان هەیە پێیان خۆشە كە د. نەجمەدین دەستگیر بكرێت.

ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردوه‌، جگە لە هەوڵەكانی پارتی لەڕێگەی حكومەتەوە كە ڕاستەوخۆ سەرۆكی حكومەت لەسەر خەت بووە ، ئەگەر لەڕووی سیاسیشەوە پێویست بكات ئەوا دوبارە خودی بارزانی دێتەوە سەرخەت، چونكە پەیوەندیمان لەگەڵ هەندێك لایەنی سیاسی و جامیعەی عەرەبی و وڵاتان هەیە، ئێمە وادەكەین كە فشارێك لەسەر عیراق دروستبكرێت ئەم پیلانگێڕییە چیتر دژی كورد نەكرێت.

سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ئه‌وه‌شی بۆده‌نگی ئه‌مه‌ریكا  ئاشكرا كردوه‌، حەق بوو هەر حیزبێك لای خۆیەوە وەك بارزانی و كاك نێچیرڤان و پارتی هەوڵی خۆیان بدایە لانی كەم سۆراغی دەستگیركردنەكەیان بپرسیایە.

جێگه‌ی ئاماژه‌ بۆكردنه‌ دوێنێ میدیا عێراقییەكان بڵاویانكردەوە، پارێزگاری پێشووی كەركوك لەسەر چەند تۆمەتێك لەفڕۆكەخانەی بەیروت دەستگیر كراوە.