له‌سه‌ر موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران سكاڵا له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم تۆمار كرا

23/05/2019 - 14:39 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

بەهۆی دابەشنەكردن و بەكارهێنانی مووچەی فەرمانبەران بۆ قەرز لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە، پەرلەمانتارێكی كورد لە بەغدا، لە داواكاری گشتی عێراق سكاڵای لەسەر حكومەتی هەرێم تۆماركرد.

غالب محەمەد ئەندامی لیژنەی وزەو نەوت لە پەرلەمانی عێراق  رایگه‌یاند : ئەمڕۆ لەسەر دوو پرس لە داواكاری گشتی عێراق سكاڵام لەسەر حكومەتی هەرێمی كوردستان تۆماركرد، یەكەم لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، كە بەغدا چوار مووچەی ساڵی 2019ی ناردووەو مووچەیەكی دیكەش دەنێرێت بەمزووانە، كەچی حكومەتی هەرێم دوو مووچەی دابەشكردووەو لەكاتی خۆشیدا مووچە دابەش ناكات.

ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردوه‌ ، نابێت و نایاساییە پارەی مووچە كە بابێكی تایبەتە دەستكاری بكرێت و بدرێت بە قەرز یان بۆ بابەتی دیكە بەكاربهێنرێت، بەڵكو ئەوە مافی فەرمانبەرانەو دەبێت بدرێت بەوان، بابەتێكی تر كە سكاڵام لەسەر حكومەتی هەرێم تۆماركردووە، گواستنەوەی كەسێكە بەناوی (ئەبوبەكر) لە داواكاری گشتی هەولێرەوە بۆ قەزای خەبات، لەبەر ئەوەی داوای مافی خەڵكی كردووەو بە حكومەتی وتووە بۆچی مووچەی خەڵك نادەن.

ئه‌وه‌شی بۆدوارۆژ ئاشكرا كردوه‌، ئەگەر داواكاری گشتی عێراق كاری لەسەر نەكات، ئەوا لە دادگای فیدراڵی سكاڵا لەسەر حكومەتی هەرێم تۆماردەكەم.

 

ئەلبوومی وێنەکان