دوایین زانیاری لەبارەی دابەشكردنی مووچە پێشی جەژن بزانن

25/05/2019 - 18:54 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

 

ئەندامێكی لێژنەی دارایی لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بەغدا پێش جەژن پارە بۆ هەرێم دەنێرێت و پێویستە پێش جەژن حكومەتی هەرێم مووچە دابەشبكات.

(شێروان میرزا) ئەندامی لێژنەی دارایی لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: ئەگەر حكومەتی عێراق تائێستا پارەی بۆ هەرێمی كوردستان نەناردبێت، ئەوا گومان نیە كە پێش جەژن پارە بۆ هەرێم دەنێرێت.

ئەو بۆ ماڵپەری پوك میدیا وتیشی: حكومەتی عێراق مووچەی مانگی ئازاری لە (11) ی مانگ نارد بۆ هەرێم، هەروەها مووچەی مانگی نیسانی لە رۆژی (17) مانگ نارد بۆ هەرێم، بەڵام بەبۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزانەوە بڕیاریداوە پێش جەژن مووچەی مانگی ئایار بۆ هەرێم بنێرێت، هەروەها حكومەتی هەرێمیش پێویستە پێش جەژن مووچە دابەشبكات.