كەركوك... ئاگر لەزەوییە كشتوكاڵیەكان كەوتەوە، 10 كەس بونەقوربانی

26/05/2019 - 10:16 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

شەوی ڕابردوو لە سنوری پارێزگای كەركوك لە دوو ناوچە ئاگر لە دەغڵودانی جوتیاران كەوتەوەو لەكاتی چونیان بۆ كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكە دوو تەقینەوە ڕویداو بەهۆیەوە 10 كەس بونەقوربانی.


بە گوێرەی زانیارییەكان، شەوی ڕابردوو ئاگر لە بەشێك لە زەوییە كشتوكاڵییەكانی ناحیەی عەباسی سەر بە قەزای حەویجە كەوتەوەو لە دوای ئەوەی بەشێك لە هاوڵاتیان و لایەنە پەیوەندیدارەكان بەمەبەستی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگرەكە ڕویان لەناوچەكە كرد، بۆمبێكی چێندراو تەقیەوەو بەهۆیەوە سێ كەس گیانیان لەدەستدا و دوو كەسی دیكەش برینداربون.


هەروەها هەمان شەو لە لە سنوری گوندی كاكەییەكانی سنوری داقوق ئاگر لە دەغڵ و دانی هاوڵاتیانی توركمان كەتەوەو بەهەمان شێوە بەمەبەستی كۆنترۆَلكردنی ئاگرەكەو لەكاتی چونیان بۆ شوێنی ئاگرەكە بۆمێبێكی چێنراو تەقیەوەو بەهۆیەوە هاوڵاتیەك گیانی لەدەستدا و چوار كەسی دیكەش برینداربون.

 

 

سب