ئایا له‌ رۆژانی پشوو موچه‌ دابه‌ش ده‌كرێت ، له‌م باره‌یه‌وه‌ زانیاری نوێ ئاشكرا ده‌بێت

27/05/2019 - 13:47 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

دوای ئەوەی ئەمرۆ وەزیری دارایی ئاشكرای كرد بەداهاتی ناوەخۆ بەر لەجەژن موچە دابەش دەكرێت ، بەڵام ئەوەی موچە خۆرانی نیگەران كردووە ، ئەم پشوە زۆرەی حكومەتی هەرێم رایگەیاندووە بەبۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز ، یەكێك لە گەنجینەكان زانیاری نوێ دابەش دەكات لەسەر دابەشكردنی‌ موچەی‌ مانگی‌ سێی ئەمساڵ بەر لەجەژنی‌ رەمەزان و لەڕۆژانی‌ پشوودا.

حەسەن ڕەشید بەرێوەبەری‌ گەنجینەی‌ یەك لە سلێمانی‌ رایگەیاند:تائێستا لەدابەشكردنی‌ موچەی‌ مانگی‌ سێی ئەمساڵ و كاتەكەی‌ ئاگادارنەكراوینەتەوە، بەڵام ئەگەر موچە دابەشبكرێت و بڕیاری دابەشكردنی‌ بدرێت لەلایەن وەزارەتی‌ دارایی و ئابووری‌ هەرێمەوە ئەوا فەرمانمان پێدەكرێت كە دەوام بكەین، لەكاتەدا ئێمەش ئامادەیین لەرۆژانی‌ پشووەكانیشدا دەوام دەكەین و موچە دابەشبكەین.

بەرپرسەكەی دارایی ئەوەشی بۆتۆری هەواڵی سلێمانی ئاشكرا كردوە ، لیستی‌ موچەی‌ مانگی‌ سێی ئەمساڵیان ئامادەكردوە و لیستەكان ووردبینی تێداكراوە و هیچ گرفتێك لەلیستەكاندا نییە و هەركات بڕیاری دابەشكردنی‌ موچەی مانگی‌ سێی ئەمساڵ بدرێت و دابەشكردنی‌ موچە دەستپێبكات ئێمە كارەكانی‌ خۆمان بەئەنجام دەگەیەنین.