یەكێتی وەڵامی پارتی دەداتەوە

30/05/2019 - 14:31 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی
دوای ئەوەی ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی پارتی لە لێدوانێكدا رایگەیاندبوو بەگوێرەی‌ ڕێكەوتنەكە لەگەڵ یەكێتی‌ سەرۆكی‌ هەرێم هەڵدەبژێردرێت و كابینەی‌ حكومەت پێكدەهێنرێت، ئەوكات پارێزگاری كەركوك هەڵدەبژێردرێت، لەبەرامبەردا یەكێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان وەڵامی دەداتەوە ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتیش ئاشكرای دەكات، بەگوێرەی‌ ڕێكەوتنەكە یەكلاكردنەوەی‌ پۆستی‌ پارێزگاری كەركوك هاوتەریب بوە لەگەڵ حكومەتی‌ هەرێم، بەڵام پارتی‌ هیچ گرەنتیەكی‌ بەئێمە نەداوە".
وەستا ڕەسوڵ ئەندامی سەركردایەتی‌ یەكێتیی‌ ڕایگەیاند: بەهیچ شێوەیەك لەڕێكەوتنەكەی‌ یەكێتی‌ و پارتی‌ باس لەوەنەكراوە بابەتی‌ كەركوك بخرێتە دوای‌ سەرۆكی‌ هەرێم و كابینەی‌ نوێی حكومەتی‌ هەرێم ، وە لەڕێكەوتنەكەدا ئاماژە بەوەكراوە، لەگەڵ حكومەتی‌ هەرێم هاوتەریب كێشەی‌ كەركوكیش چارەسەردەكرێت.
ئەوەشی‌ ئاشكرا كردوە، لەگەڵ ئەوەشدا پارتی‌ هیچ گرەنتیەكی‌ بەیەكێتی‌ نەداوە بۆ یەكلاكردنەوەی‌ پرسی پارێزگاری كەركوك، بەڵكو كەمال كەركوكی ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی‌ كە سەرۆكی‌ وەفدی دانوستانكاری‌ ئەو حزبەش بوە ڕایگەیاندوە دەنگ بەكاندیدی یەكێتی‌ لەئەنجومەنی‌ پارێزگای‌ كەركوك نادەن، بۆیە ئێمە داوای‌ گرەنتیمان لەپارتی‌ كردوە بۆ جێبەجێكردنی‌ ڕێكەوتنەكە.
ئەندامەكەی سەركردایەتی یەكێتی ئەوەشی بۆتۆری هەواڵی سلێمانی ئاشكرا كردوە، وەكو یەكێتی‌ ڕێكەوتنمان لەگەڵ پارتی‌ هەیە، ناوی‌ كاندیدێك پێشكەشبكەین دەبێت گرەنتی‌ بدەنە یەكێتی‌ كە دەنگی‌ پێدەدرێت.