پارتی پەیامێك ئاراستەی یەكێتی دەكات و سوورە لەسەر ئەنجامدانی ئەم كارەی

02/06/2019 - 12:01 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی
دوای ئەوەی ئەمرۆ پارتی سەرجەم رێكەوتنەكانی لەگەڵ یەكێتی لەرێگەی دەزگا راگەیاندنەكان بڵاو كردەوە، لەسەر هەڵوێستەكانی‌ یەكێتی‌ رونكردنەوەی زیاتر دەدات و ئەندامێكی سەركردایەتی ئەو حزبەش ئاشكرای دەكات " لە (10) ئەم مانگە سەرۆكی هەرێم سوێندی یاسایی دەكات و لەوادەیەش كاندیدی پارتی بۆپێكهێنانی حكومەت رادەسپێرێت .
ئاراس حەسۆ ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی ڕایگەیاند: ئەم دۆخەی‌ ئێستا لەدەستی‌ یەكێتیدایە، كۆبونەوە دەكات یان نا، وەك پارتی‌ سەرۆكی‌ هەرێم لە( 10) ی‌ مانگ سوێندی‌ یاسایی‌ دەخوات، لەو وادەیەشدا كاندیدی‌ پارتی‌ بۆ پێكهێنانی‌ حكومەت رادەسپێردرێت
ئەوەشی ئاشكرا كردوە، لەلایەن پارتییەوە ڕێكەوتنی نێوان یەكێتی و پارتی لەهەموو لایەكەوە كۆتایی‌ پێهاتوە، ئەگەر كێشەیەك لەبارەی دانانی پارێزگاری كەركوكەوە هەیە، هاوتەریب لەگەڵ حكومەت چارەسەردەكرێت، دەبێت لەنێوان كاك كۆسرەت و جەنابی‌ سەرۆك چارەسەر بكرێت، ناوەڕۆكی‌ رێكەوتنەكەشمان لەگەڵ یەكێتی‌ لەمڕوەوە روونە.
میرخان ئەوەشی بۆتۆری هەواڵی سلێمانی ئاشكرا كردوە،ئەگەر یەكێتی بیەوێت بەشداربێت لە حكومەت، قسە لەسەر پرسی دانانی پارێزگاری كەركوكیش دەكرێتەوە، بەڵام ئەگەر نەیەوێت بێتەوە ناو پڕۆسەی پێكهێنانی حكومەتەوە، ئەوە بابەتێكی دیكەیە.