باندێكی مەترسیدار لەشاری سلێمانی دەستگیر كرا

02/06/2019 - 15:54 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیركردنی باندێكی مەترسیداری  ڕاگەیاند" كە كاریان ساختە كردن بووە لە دام دەزگا حكومیەكان .

عەمید ئاسۆ تەها بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند :  باندێكی مەترسیداری ساختەكاریان دەستگر كردووە، كە كاریان ساختەكاری بووە لەسەرجەم دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێم و ڕێكخراوەكان و داموودەزگا حزبییەكان لەناوەوە و دەرەوەی هەرێم.

ئەوەشی ئاشكرا كردوە، ئەو باندە، كە خەڵكی سلێمانین و لە ئێستا تەنها دوو كەسیان دەستگیر كراون، چەندین بەڵگە و ناسنامەی ساختەیان دروست كردووە،وە  نزیكەی دوو مانگە چاودێریان دەكەین، دواجار ئەمشەو باندەكە لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەرا و سەرچنارەوە دەستگیركران و دانیان بەتاوانەكەیاندا ناوە.