وێنەكەی ببینن ... نەشتەرگەرییەكی سەركەوتوو بۆ گەنجەكەی كەركوك ئەنجامدرا

03/06/2019 - 09:01 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

 

نەخۆشخانەی ئازادی فێركاری كەركوك نەشتەرگەرییەكی سەركەوتوویان بۆ ئەو گەنجە تەمەن (17) ساڵانە ئەنجامدا كە بەهۆی تەقینەوەی نێرگەلەی ئەلیكترۆنی لوت و دەمی زیانی زۆری بەركەوتبوو.

رووداوەكە هەفتەی رابردوو لەشاری كەركوك روویدابوو، كاتێك گەنجێك نێرگەلەی ئەلیكترۆنی كێشابوو، دواتر بەدەمیدا تەقی بوویەوەو دەم و چاوی تووشی شێواوی كردبوو.

بۆ ئەو مەبەستە دوێنێ‌ لەنەخۆشخانەی ئازادی شاری كەركوك تیمێك لە پزیشكان لەهەوڵێكی سەركەوتوویان توانیان نەشتەرگەرییەك بۆ ئەو گەنجە بكەن و شێواوییەكەی تاكو ئەندازێكی زۆر بۆ چاك بكەنەوە.

 

 

 

ربما تحتوي الصورة على: ‏‏شخص أو أكثر‏‏