دوا هەڵوێستی پارتی بەرامبەر یەكێتی بزانە

03/06/2019 - 13:05 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

ئەگەرچی تا ئێستا هەردوو حزب پارتی و یەكێتی دوو جار رێكەوتنیان واژوو كردوە بۆپێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم ، بەڵام گرژی ئەم دوو حزبەی بەردەوامی هەیە و ئەندامێکی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، ئەگەر یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەشداری بکات یان نا، ئەوا پرۆسەی پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت.

ئاراس حەسۆ میرخان، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی لە لاپەرەی تایبەتیی خۆی لە  تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووك ئاشكرای كردوە، ئه‌وانه‌ی خیانه‌تی (16)ی ئۆكتۆبه‌ری (2017) یان ئه‌نجام دا، خۆیان باشتر له‌ هه‌موو كه‌سێك ده‌زانن، كه‌ چه‌ند شه‌رمه‌زار و ڕووڕه‌شن و هات و هاواریشیان بۆ شاردنه‌وه‌ی ئه‌و شه‌رمه‌زارییه‌یه‌.

ئاراس حەسۆ میرخان بەپێویستی نازانێ كادیر و لایه‌نگرانی پارتی نیگه‌ران بن،  چونکە ئه‌ركی پاراستنی ئه‌م هه‌رێمه‌ و به‌جێ گه‌یاندنی هیوای ده‌یان ساڵه‌ی ئه‌م گه‌له‌، له‌ ئه‌ستۆی پارتی دایە.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی ئاماژەی بەوەش کردووە، کە سەرۆکی هەرێمی کوردستان دیاری کراوە و سه‌رۆکی حكوومه‌تیش دیاری دەکرێت و حكومه‌تیش پێك دێت، ئەگەر یه‌كێتی به‌شدار بێت یا نا، ده‌بێ یەکێتیی ئه‌وه‌ باش بزانێت، کە پارتی و سه‌رۆكه‌كه‌ی نه‌ چاوپۆشی له‌ خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ده‌كەن و نه‌ ڕێگه‌ش ده‌دەن خیانه‌تكارێك ببێته‌ پارێزگاری كه‌ركووك.