یەكێتی بیر لە جێبەجێكردنی پلانی بی و سی دەكاتەوە

03/06/2019 - 15:19 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

ئەگەرچی یەكێتی دوو رێكەوتنی لەگەڵ پارتی ئیمزا كردووە، بەڵام ئەو حزبە هەرژوو هۆشداری داببوو لەوەیی ئەگەر بەشداری حكومەتی داهاتووی هەرێم نەكات ،ئەوا بیر لە جێبەجێكردنی پلانی بی و سی دەكات و بەرپرسێكی یەكێتیش ، دەستخۆشی لە پارتی دەكات، كە دەقی رێككەوتنەكەی بڵاوكردەوە و داوا لە خەڵك و لایەنە سیاسییەكانیش دەكات بە وردی سەیری بكەن.

زوبێر عوسمان جێگری سكرتێری ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان رایگەیاند : نامانەوێت گرژی و ئاڵۆزییەكان لەگەڵ پارتی بگەنە بچڕانی پەیوەندییەكان، یان لەلایەن راگەیاندنكارەكانمانەوە رەنگدانەوەی خراپ لەسەر خەڵك دروستبكات.

سەابەرت بەبەشداری كردنی لە كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم ، بەرپرسەكەی یەكێتی ئەوەشی بۆرادیۆ نەوا ئاشكرا كردوە، ئەمە هەڕەشە نییە و واقیعە، ئەگەر بگاتە بەشدارینەكردنی یەكێتی لە حكومەت، ئەوا پلانی (B و C) جێبەجێ‌ دەكەین و بەرپرسیارێتییە مێژوییەكەشی ناكەوێتە ئەستۆی یەكێتی.