ئاگر لەگەراجی شوقەكانی ئیسكان دەكەوێتەوە

04/06/2019 - 20:00 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

 

ئێوارەی ئەمڕۆ بەهۆكارێكی نەزاندراو ئاگر لەگەراجێكی شوقەكانی ئیسكانی شاری هەولێر كەوتەوەو تاكو ئێستاش بەردەوامە.

بەپێی ئەو وێنانەی بڵاوكراونەتەوە، ئاگرەكە لەگەراجێكی وەستانی ئۆتۆمبێلی شوقەكانی ئیسكانی شاری هەولێر كەوتۆتەوەو تیمەكانی ئاگر كوژێنەوەش سەرقاڵی كۆنترۆڵ كردنی ئاگرەكەن.

ئەمەو تاكو ئێستا زیانەكانی ئاگر كەوتنەوەكەو هۆكارەكەی نازاندرێت، بەڵام دوكەڵی ئاگرەكە ناوچەكەی داپۆشیوە.