كارەبا لەوەرزی هاوین چۆن دەبێت ؟

09/06/2019 - 15:34 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

لەچەند ساڵی رابردوو كاتێك وەرزی هاوین دادەهات " هاوڵاتیانی هەرێم بەدەستی كەمی كارەباەوە دەیناڵاند و لە ئێستادا بەهۆی بەرز بونەوەی پلەی گەرما هەمان ترس لەلای هاوڵاتیان درووست بووە ، لەئێستا دا بەرپرسێكی وەزارەتی كارەبا ئاشكرای دەكات، رۆژانە نزیكەی( 20) كاتژمێر كارەبای نیشتمانی بە هاوڵاتیان دەدرێت،وە راشیگەیاندوە، بۆ هێشتنەوەی دۆخی كارەبا بەمجۆرەی ئێستای، وەزارەتەكەیان چەند داواكارییەكی بۆ سەرووی خۆیان بەرزكردووەتەوە.

ئومێد ئەحمەد، بەڕێوەبەری كۆنترۆڵی كارەبای هەرێمی كوردستان رایگەیاند: بۆ هێشتنەوەی دۆخی كارەبا بەم جۆرەی ئێستا، كە بەپێی وەرزەكە لە حاڵەتێكی باشدایە، چەند داواكارییەكمان بۆ سەرووی خۆمان ‌(ئەنجوومەنی وەزیران) بەرزكردووەتەوە، داوایان كردووە گازوایل بۆ وێستگەی كارەبای دهۆك دابینبكرێت، هاوكات بۆ چارەسەركردنی چەند گرفتێكیش داوای بڕێك پارەمان لە وەزارەتی دارایی كردووە، ئومێددەكەین بۆمان دابینبكرێت.

بەڕێوەبەری كۆنترۆڵی كارەبای هەرێمی كوردستان ئەوەشی بۆرۆوداو ئاشكرا كردوە، ئێستا نزیكەی (3500) مێگاواتە، خواستیش بۆ نزیكەی (4000) مێگاوات بەرزبووەتەوە،بەم حاڵەشەوە ئێستا نزیكەی (20) كاتژمێر كارەبا دەدەینە خەڵك، لەهەموو حاڵەتێكیشدا پێدانی كارەبا لە هاوینی ئەم ساڵدا بەراورد بە هاوینی ساڵی پێشوو زۆر باشتر دەبێت.