قوباد تاڵەبانی دەبێتە سەرۆكی حكومەت

12/06/2019 - 15:53 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی



بەپێی ماددەیەكی یاسایی لەئەمڕۆوە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم دەبێتە سەرۆكی حكومەت.

بەپێی مادەی 17ی یاسای كە ژمارە 3ی ساڵی 1992ی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستاندا هاتووە " لەكاتی چۆڵبونی جێگەی سەرۆكی حكومەتی هەرێمدا ئەوا جێگرەكەی تا كاتی دانانی سەرۆكێكی نوێ كە دەبێت لە ماوەی 15 رۆژدا دابنرێ، جێگەی دەگرێتەوە "
بەپیی ئەوماددەیی پرۆژە یاساكەش لەئەمڕۆچوارشەممەوە بۆ ماوەی 15 رۆژ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئێستای حكومەتی هەرێم دەبێتە سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان .
جێگەی ئاماژەیە ئەمە لەكاتێكدایە كە رۆژی دووشەممەی رابردوو نێچیرڤان بارزانی كە سەرۆكی حكومەتی هەرێم بوو وەك سەرۆكی هەریم سویندی یاسای خواردو بەوەش سەرۆكی حكومەتی لەدەستدا.
ا.س