سەبارەت بەمارشی ئەی رەقیب رونكردنەوە دەدرێت

12/06/2019 - 16:57 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

دوای ئەوەی لەكاتی سوێند خورادنی سەرۆكی هەرێم سرودنی نیشتیمانی ئەی رەقیب پەخشنەكرا ،ئەمەشی دەنگۆیەكی زۆری بەدوای خۆی هێنا و لەم بارەیەوە پەرلەمانی کوردستان رونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە.

لە رونكردنەوەكەی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی راگه‌یاندنی په‌رله‌مانی كوردستان هاتوە ،  وه‌ك عورفێكی په‌رله‌مانی مارشى نه‌ته‌وه‌یى ته‌نیا له‌كاتى كردنه‌وه‌ى وه‌رزى گرێدانى په‌رله‌مان په‌خش كراوه‌ و له‌ دانیشتنه‌ ئاساییه‌كانى تردا په‌خش ناكرێت، دانیشتی ژماره‌ (7)یش دانیشتنێكی ئاسایی بووه‌ و دانیشتنى كردنه‌وه‌ى وه‌رزی گرێدانی په‌رله‌مان نه‌بووه‌، بۆیه‌ په‌خش نه‌كراوه‌.

جێگەی ئاماژەیە ڕۆژی دووشەممە ، دانیشتنی ژماره‌ (7)ى ئاسایی په‌رله‌مانی كوردستان تایبەت بە سوێندخواردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌ هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵا له‌ شارى هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.