پارتی: لەنێو گۆران جۆرێك لەیاخی بوون هەیە

15/06/2019 - 15:00 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی
دوای ئەوەی پەرلەمانتارێكی بزوتنەوەی گۆران لە دادگای فیدارڵی عێراق سكاڵایان تۆمار كرد لەسەر موچەی فەرامانبەرانی هەرێم " ئەم كارەی پەرلەمانتارەكەی گۆران پارتی نیگەران كردووە ، پەرلەمانتارێكی ئەو حزبەش هێرشی توند
دەكاتە سەر پەرلەمانتارەكەی گۆران و بە بەچكە پەرلەمانتار ناوی دەهێنێت و لەناو گۆران جۆرێك لە یاخیبوون هەیە .
رێبوار بابكەیی ئەندامی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند:ئەگەر بڕیارە گۆڕان هاوپەیمانی پارتی بێت و یەكێك بێت لە پێكهێنەرە سەرەكییەكانی كابینەی نۆیەم، ئەوە دەبێت تێڕاونینەكانی لەپەرلەمانی كوردستان و ئەنجومەنی نوێنەران یەكبخات، وە نازانم بەچ روویەك ئەو بەچكە پەرلەمانتارانەی گۆڕان لە دادگای عیراق سكاڵا بۆ بڕینی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم تۆمار دەكەن، ئەمە دوورە لەهەموو ئیتیك و لۆژیكێكی نەتەوەیی و نیشتمانی.
پەرلەمانتارەكەی پارتی ئەوەشی بۆتۆری هەواڵی سلێمانی ئاشكرا كردوە، ئەو پەرلەمانتارانەی گۆڕان هێندەی مەبەستیانە خۆیان لە فەیسبووك وەكو پاڵەوان پیشان بدەن، هێندە مەبەستیان نییە كێشەكان چارەسەر بكەن، هەڵسوكەوتی ئەو پەرلەمانتارانەی گۆڕان ئەوە پیشان دەدات كە لەناو هەڵسوڕاوانی گۆڕان جۆرێك لەیاخبوون هەیە و بەشێكیان ئامادەنین پابەندی رێكەوتنی بزوتنەوەكەیان بن لەگەڵ پارتی.