ئەمڕۆ سەرۆكوەزیرانی راسپێردراو لەگەڵ پارتی و یەكێتی كۆدەبێتەوە

16/06/2019 - 10:13 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

سەرۆكوەزیرانی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ پارتی و یەكێتی كۆدەبێتەوە.


بەگوێرەی هەواڵی میدیای پارتی ئەمڕۆ یەك شەممە مەسرور بارزانی سەرۆكوەزیرانی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ مەكتەبی سیاسی پارتی كۆدەبێتەوە.


جێگەی ئاماژەبۆكردنە دوێنێ شەممە میدیای یەكێتی بڵاویكردەوە ئەمڕۆ یەك شەممە سەرۆكوەزیرانی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ شاندێكی یەكێتی كۆدەبێتەوەو بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پرسی پێكهێنانی حكومەت.