پارتی بۆیەكێتی پابەندی هەرسێ رێكەوتنەكە دەبین

17/06/2019 - 16:29 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

دوای ئەوەی چەندین جار یەكێتی ئاشكرای كردبوو پارتی پابەندی رێكەوتنەكانی نەبووە لەگەڵ حزبەكەیان، دوای ئەوەی شاندێكی پارتی سەردانی سلێمانی كرد و بەمەبەستی گفتوگۆ كردن لەسەر پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم ، ئەندامێكی وەفدی پارتی ئاشكرای دەكات ئەوان پابەندی هەرسێ رێكەوتنەكە دەبن كەلەگەڵ یەكێتی هەیانە .

هێمن هەورامی ئەندامی ئەندامی شاندی پارتی لە لێدوانێكدا بەرۆژنامەنوسانی راگەیاند : ناوەرۆك و ئەنجامی كۆبونەوەكەیانی لەگەڵ وەفدی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بە ئیجابی بوە، بۆ پێكهێنانی كابینەی حكومەت رێككەوتنمان لەگەڵ لایەنەكان هەیە و رێككەوتنەكانیش وەك خۆی جێبەجێدەكرێن.

هەورامی ئەوەشی ئاشكرا كردوە،ئێمە رێككەوتنمان لەگەڵ یەكێتی هەیە، رێككەوتنی سیاسی و پاشكۆی رێككەوتنی سیاسی لەسەر كەركوك و رێككەوتنی پێكهێنانی حكومەت، پارتی پابەند دەبێت بە ناوەرۆكی رێككەوتنەكان، پێكهێنانی حكومەت بەر لە وادەی یاسایی خۆی دەبێت.

جێگەی ئاماژەیە ئەمرۆ شاندێكی پارتی بەسەرۆكایەتی مەسرور بارزانی كاندیدی راسپێردراو بۆپێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم سەردانی شاری سلێمانی كرد و لەگەڵ هەرسێ حزب یەكێتی و گۆران و سۆسیالست كۆبویەوە .