یەکگرتوو پێشوازی لە وەفدێکی وەفدێکی لایەنە سیاسیەکانی رۆژئاوای کوردستان کرد

17/06/2019 - 19:59 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

 

ئەمڕۆ دووشەم ۲۰۱۹/٦/۱۷ بەڕێزان د. هادی علی سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و م. خلیل ابراهیم سەرۆکی ئەنجومەنی سیاسی و د. صلاح الدين بابكر کارگێڕی ئەنجومەنی جێ بەجێکردن و د. محمد هاودیانی بەرپرسی پەیوەندیەکان و هیوا حامد ئەندامی ئەنجومەنی سیاسی و شێرزاد مامە ئەندامی پەیوەندیەکان پێشوازیان کرد لە بەڕێزان شاهۆز حسن سەرۆکی پارتی یەکێتی ـ پەیەدە ـ و جمال شێخ باقی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردی سوری و محمد موسی سەرۆکی پارتی چەپ و سید مستەفا مشایخ سەرۆکی پارتی وەحدە، جیهان خلیل نۆێنەری کۆنگرەی ستائر المراة

لەدیدارەکەدا بیروڕا ئاڵوگۆڕکرا لەبارەی دوا روداوو گۆڕانکاریەکانی ناوچەکەو رەوشی سوریا بەگشتی و رۆژئاوای کوردستان بەتایبەتی.

بەرپرسانی یەکگرتوو جەختیان کردەوە لەسەر زەرورەتی پەراستنی یەکڕیزی ناوخۆیی و چارەسەرکردنی کێشەکان بەرێگای ئاشتی و کارکردن بۆ ئەوەی مافە رەواکانی گەلەکەمان لە رۆژئاوا لەدەستوری داهاتوی سوریا جێگیر بکرێت.

لە تەوەرەیەکی تر باس لە پەیوەندیەکانی نێوان هەردوولا کرا.