ئارام شێخ محمد: لەداهاتوودا هەموو بژاردەیەك لەبەردەم كوتلە كوردستانیەكانداكراوەیە

دوو شەممە, 02 ئایار 2016 01:51

كوردیوـ سلێمانی
كەمێك پێش ئێستا ئەو پێنج پەرلەمانتارەی كەدوێنی لەناو باڵەخانەی پەرلەمان گیریان خوارد  و دوای دەرباز بونیشیان  كەمێك پێش ئێستا  بە فرۆكەیەكی سەربازی گەیشتنەوە.
ئارام شێخ محمد جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لەناو فرۆكە خانەی سلێمانی  ڕایگەیاند" سوپاسی تەواوی هاوڵاتیانی هەرێم دەكەین بۆ ئەو خەمخۆرییەیان بۆئێمەی پەرلەمانتار "
ڕاشیگەیاند" وەك كورد ئێمە داكۆكیمان كردوە لەتەواوی مافەكانی كورد و ئێمە شانازی بەو یەك ریزیەش دەكەین كەلە بەغداد هەمانە "
جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ، ڕاشیگەیاند" ئێمە تادوا چركە داكۆكیمان كردوە لە مافی كورد و ئیدانەی تەواوی ئەو كارانەش دەكەین كە دوێنی روویداوە ئەوەشی روویدا ئەوە تەعدایەكی ئاشكرایە بۆسەر دامەزراوەیەكی شەرعی  كەدەستور ڕێگەی پێداوە  و هەموو بژاردەیەكیش لەبەردەم ئێمەدایەكراوەیە و بۆئەوەی  خۆمان بڕیاربدەین و هیچ كەسیش ناتوانێت بەبێ ئیرادەی كورد گۆڕانكاری بكەن  وەك كوردیش ناچینە ژێرباری ئیرادەی هیچ هێزێكی سیاسی "

أ.س