وەزیری دارایی هەرێم فەرمانێك دەردەكات

20/06/2019 - 08:54 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

 

وەزیری دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان فەرمانێك لەسەر كارتی ئەلیكترۆنی بۆ پێدانی سووتەمەنی دەردەكات.

بەپێی نوسراوێكی وەزارەتی دارایی كە (19/6/2019) ەوە دەركراوەو واژۆی (رێباز حەملان) ی لەسەرە، تێیدا هاتووە، تا سیستەمی كارتی ئەلیكترۆنی سووتەمەنی بۆ دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێم، كار بە پسوولەی سووتەمەنی بكرێت.