خشتەی پێدانی كارەبا لەمانگی تەموز ئاشكرا دەكرێت

20/06/2019 - 14:20 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی باس لە پێدانی كارەبا دەكات لەمانگی داهاتوو و ئاشكراشی دەكات، دەتوانن رۆژانە (17 تا 18) كاتژمێر كارەبای نیشتمانی بۆ هاووڵاتیان دابین بكەن و ئەوەی دیكەش مۆلیدە دابینی دەكات.

سیروان محەمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی رایگەیاند: ئێستا رۆژانە (17 تا 18) كاتژمێر كارەبای نیشتمانی دابینكراوە و كاتژمێرەكانی دیكەش مۆلیدە دابینی دەكات، پێشبینی دەكەن لەگەڵ هاتنی وەرزی هاوین تا مانگێكی دیكەش ئەو بڕە كارەبایە بەردەوام بێت.

ئەوەشی بۆ دوارۆژ ئاشكراكرد، داوای لە هاووڵاتیان كرد كە لەگەڵ هاتنی وەرزی هاوین هاوكاری زیاتریان بكەن، ئەویش بە كەم بەكارهێنانی كارەبا تا بتوانن ئەو بڕەی ئێستا دابین بكەنەوە.