موچەی ئەم توێژە كەمدەكرێتەوە

24/06/2019 - 17:18 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڕیاریدا بە كەمكردنەوەی موچەی پەرلەمانتاران و پلە تایبەتەكان، وە بریاری داوە ژمارەی پاسەوانی ئەندامانی ئەنجومەنیش بۆ نیوەی ئێستا كەمدەكرێتەوە.
لە راگەیاندراوێكدا فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشكرای كردوە، محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان بڕیاریدا بە كەمكردنەوەی موچەی ئەندامانی پەرلەمان و پلە تایبەتەكان، وە جگە لە كەمكردنەوەی موچەكانیان، ژمارەی پاسەوانی پەرلەمانتاران بۆ نیوەی ئێستا كەمدەكرێتەوە.
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بریاریشی داوە، ھیچ ئیمتیازێكی وەك ئۆتۆمبیل و پارەی زیادە، نادرێتە ئەندامانی ئێستای پەرلەمان و پەرلەمانتارنی پێشوو.